محمد صالح بامۆکی — 22
2:142 ھەندێ نەزان و گێل ونەفام لەخەڵک دەڵێن: چی موسڵمانەکانی وەرگێڕا لەو ڕووگەیان کەجاران لەسەری بوون بڵێ ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا ھەمووی موڵکی خوایە کێی بوێت ڕێنمونیی دەکات بۆ ڕێبازی ڕاست
2:143 ھەروەھا کردمانن بەگەلێکی میانەڕەو مامناوەندی (ھەڵبژاردە) تاببنە شاھید وچاودێر بەسەر خەڵکەوە، و (پێغەمبەریش ﷺ) شاھید وچاودێر بێت بەسەر ئێوەوە ئەو ڕووگەیەی کەجاران لەسەری بوویت نەمانگێڕا (بەڕووگەو لەپاشان گۆڕیمان بەکەعبە) تەنھا بۆئەوەی دەربکەوێت کێ شوێن (پێغەمبەر ﷺ) دەکەوێت (وەجیادەبێتەوە) لەوانەی کەپاش گەزدەبنەوە, وە بەڕاستی (ئەم گۆڕینە) کارێکی زۆر گەورەو گران بوو مەگەر لای ئەوانەی کەخوا ڕێنموونیی کردوون وەخوای گەورە بڕوا (و نوێژەکانی جاران) تانی بەفیڕۆ نەداوە بەڕاستی خوا لەگەڵ خەڵکیدا دڵسۆز و میھرەبانە
2:144 بەڕاستی ئێمە گەڕانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین دەی سوێند بەخوا ڕووت دەکەینە ڕووگەیەک کەپەسەندت بێ وڕازی بیت پێی ئیتر ڕووت وەرچەرخێنە بەرەو لای کەعبە (مسجد الحرام) ئێوەش ئەی موسڵمانان لەھەر لایەک بوون (لەنوێژدا) ڕووتان بکەنە ئەوێ، بەرەو (مسجد الحرام) بەڕاستی ئەوانەی پەڕاویان پێدراوە چاک ئەزانن کەئەمە شتێکی ڕاستە لە پەروەردگاریانەوە, وە خودا بێ ئاگا نیە لەوەی کەدەیکەن
2:145 سوێند بێت ئەگەر ھەرچی بەڵگەو نیشانە ھەیە بیھێنیتەوە بۆ ئەم خاوەن نامە وپەڕاوانە دوای ڕووگەی تۆ ناکەوون وە تۆش دوای ڕووگەی ئەوان ناکەویت وە ئەوان دوای ڕووگەی یەکدی ناکەون سوێند بێت ئەگەر تۆ دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت دوای ئەو زانینەی کە (بەسرووش) بۆت ھاتووە بەڕاستی ئەو کاتە تۆ لەستەمکاران دەبیت