محمد صالح بامۆکی — 211
10:21 وە کاتێک کە نیعمەت و ڕەحمەتی خۆمان دەدەین بەخەڵکی و تامی ئەو نیعمتەیان پێدەچێژین لەپاش زیان و ناخۆشیەک کە لێیان کەوتووە دەست بەجێ ئەوان پیلان دەگێڕن دەربارەی بەڵگە و ئایەتەکانی ئێمە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ خوا خێراترە لە پیلان کردندا (لە بەرامبەر پیلانی ئەواندا) بێگومان فریشتە و چاودێرەکانمان ھەر پیلان و فڕو فێڵێک (ئەو بێ باوەڕانە )دەیکەن دەینوسن
10:22 خوا زاتێکە ھاتو چۆتان پێ دەکات لەووشکایی و لەدەریادا ھەتا کاتێک ئێوە لەکەشتیدان (کەشتیەکان) دەیان گێڕێت بەھۆی شنە بایەکی خۆشەوە و خۆش حاڵ دەبن پێی (لەپڕ) ڕەشە بایەکی زۆر بەھێز لەو (کەشتییانە) ھەڵکات وشەپۆلیان بۆ بێت لەھەموو لایەکەوە، وە دڵنیا بوون لەوەی کە ئەوان دەورە دراون و (لەناو دەچن) ھاوار دەکەنە خوا ی گەورە زۆر بەدڵسۆزی وگەردنی بۆ کەچ دەکەن (و دەڵێن) سوێند بەخوا ئەگەر ڕزگارمان بکەیت لەم سەختی وناڕەحەتیە بێگومان ئێمە لە سوپاسگوزاران دەبین (بۆتۆ ئەی خوایە)
10:23 ئەمجا کاتێک خوا ڕزگاری کردن ( لەو ناڕەحەتیە) کوتوپڕ دەست دەکەنەوە بە خراپەکاری و بێ باوەڕی لەزەویدا بە ناڕەوا ئەی ئادەمیە (خراپەکارەکان) لەڕاستیدا ستەم و ناحەقیەکانتان زیانی ھەر بۆ خۆتانە لەزەتی ژیانی دونیاش بێ نرخە پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆلای ئێمەیە ئەمجا ھەواڵتان پێ دەدەین بەوەی کە (لەدونیادا) دەتان کرد
10:24 بێگومان وێنەی ژیانی دونیا وەک بارانێک وایە لەئاسمانەوە باراندومانە جا بەھۆی ئەو (بارانەوە ڕوەکی زۆر ڕواوە و) سەوزی و ڕوەکی زەوی تێکەڵ بەیەک بوون وبە یەکدا چوون لەوەی کە خەڵکی و ئاژەڵیش دەیخۆن ھەتا کاتێک زەوی (بەسەوزی و ڕوەک) ڕەونەق و جوانی خۆی وەردەگرێت و خۆی دەڕازێنێتەوە دانیشتوان و خەڵکی ئەو (زەویە) وا دەزانن کەبە ڕاستی ئەوان بەتوانان بەسەر (دروێنە کردن) یدا (لەناکاوێکدا) فەرمانی ئێمە بێت بۆ ئەو (زەوی و کشتوکاڵە) لەشەو یان لەڕۆژدا ئەمجا وەک دروێنە کراوی لێ بکەین (وھیچیان بۆ نەمێنێتەوە) وەک لەوەو پێش ھەر نەبووبێت ئابەو جۆرە ڕوونی دەکەینەوە ئایەت و بەڵگەو نیشانەکانمان بۆ گەلێک کە بیربکەنەوە
10:25 وە خوا (خەڵک) بانگ دەکات بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی (بەھەشت) وە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات کە بیەوێت بۆ ڕێگەی ڕاست