>

محمد صالح بامۆکی — 209

10:7 بەڕاستی ئەوانەی بەھیوای دیداری ئێمە نین (لە دواڕۆژدا) وڕازی بوون بەژیانی دونیا ودڵنیا بوون پێی وە ئەوانەی بێ ئاگان لە ئایەتەکانی ئێمە

10:8 ئەوانە جێگایان دۆزەخە لەبەر ئەو کردەوانەی کە (لەدونیادا) دەیان کرد

10:9 بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردوە پەروەردگاریان ڕێنمونیان دەکات بەھۆی باوەڕەکەیانەوە ڕوبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا لە باخ وبەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدا

10:10 دوعایان تێیدا (ئەوەیە کەدەڵێن) پاکو بێگەردی بۆتۆ ئەی پەروەردگارمان سڵاو کردن لێیان لەو (بەھەشتەدا) بەووشەی سەلامە وە دواھەمین دوعایان (ئەوەیەکە دەڵێن) بێگومان سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە کە پەروەردگاری ھەموو جیھانە

10:11 وەئەگەر خوا پەلەی بکردایە لە (گیرا کردنی دوعای) شەڕ و خراپەدا بۆ خەڵکی وەک پەلەکردنی (گیرا کردنی دوعای) خێر وخۆشی ئەوە ماوەکەیان دوایی پێ دەھێنرا و (کاتی مردنیان دەھات) بۆیە مۆڵەتی ئەوانە دەدەین بەھیوای دیداری ئێمە نین (لەڕۆژی دواییدا) لە نێو گومڕایی و سەرکەشیی خۆیان دا بسوڕێنەوە و بتلێنەوە

10:12 وەکاتێک ئادەمی زیانێکی لێ بکەوێت بەڕاکشان یان بەدانیشتن یان بەپێوە لێمان دەپاڕێتەوە ئەمجا کاتێک زەرەر و زیانەکەمان لەسەر لابرد و نەمان ھێشت دەڕوات (دەچێتە سەر حاڵی پێشووی و دەگەڕێتەوە سەر کاری ناپەسەندی) وەک ھاوار و دوعای نەکردبێت لێمان نەپاڕابێـتەوە بۆ لابردنی زیانێک کە دووچاری بوو بوو بەو جۆرە ڕازێنراوەتەوە بۆ زیادە ڕەۆیان ئەو کردەوانەی کە دەیان کرد

10:13 سوێند بەخوا بەڕاستی لەناومان برد چەند گەل و نەتەوە لەپێش ئێوەدا کاتێک ناھەقیان کرد لەکاتێکدا کەپێغەمبەرانیان بەبەڵگەی ڕوونەوە بۆ ھات ھەر باوەڕیان نەھێنا ئا بەو جۆرە تۆڵە لە کۆمەڵی تاوانباران دەستێنین

10:14 لەپاشان ئێوەمان کرد بەجێگر و جێنشین لەزەویدا لەپاش ئەوان بۆ ئەوەی سەرنج بدەین ئێوە چۆن ڕەفتار وکردەوە دەکەن