>

محمد صالح بامۆکی — 207

9:123 ئەی ئەوانەی کە ئیمانتان ھێناوە بجەنگن لەدژی ئەوانەی کە نزیکن لێتانەوە لە بێ بڕوایان وە با بێ باوەڕان لە ئێوەدا توند و تیژی ببینن و بزانن بێگومان خوا لەگەڵ پارێزکاران و لەخوا ترساندایە

9:124 وە کاتێک سورەتێک (لەقورئان) بنێردرێتە خوارەوە (دوو ڕووەکان) ھی وایان ھەیە دەڵێت کام لە ئێوە باوەڕی بەم (سورەتە) زیادی کرد جا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە ئەمە ئیمانیان زیاد دەکات (و بەھێزتر دەبێت) وە ئەوان مژدە بەخشن و خۆش حاڵن

9:125 بەڵام ئەوانەی لەنێو دڵیاندا نەخۆشی (و ناپاکی) ھەیە (وەک دوو ڕوەکان) ئەوە سورەتەکە بۆیان زیاد دەکات سەرەڕای پیسی و ناپاکی خۆیان پیسی و ناپاکی تر ئەو (ناپاکانە) دەمرن لەکاتێکدا کە بێ بڕوان

9:126 ئایا ئەوانە نازانن و نابینن بێگومان ئەوان تاقی دەکرێنەوە لەھەموو ساڵێکدا جارێک یان دووجار پاشان ئەوان ناگەڕێنەوە و تۆبەناکەن و پەند وەرناگرن

9:127 وە کاتێک سورەتێک بنێردرێتە خوارەوە (ئەو دووڕوانە) دەڕوانن بۆ یەکتری (دەڵێن) ئایا ھیچ کەس دەتان بینێت؟ پاشان (بە دزیەوە) دەگەڕێنەوە خوا دڵیانی وەرگێڕا (لە بڕواھێنان) چونکە بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکن ھیچ تێ ناگەن

9:128 سوێند بەخوا بەڕاستی بۆتان ھاتووە پێغەمبەرێک لە خۆتان قورس و گرانە بەلایەوە ناڕەحەتی و ناخۆشی ئێوە زۆر سوورە لەسەر (باوەڕھێنان) تان بۆ بڕواداران زۆر دڵسۆز و میھرەبانە

9:129 جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو گوێیان پێ نەدایت ئەوسا بڵێ من تەنھا خوام بەسە کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە ئەو تەنھا پشت بەو دەبەستم ئەویش پەروەردگاری عەرشی گەورەیە