محمد صالح بامۆکی — 201
9:87 ڕازی بوون بەوەی کەلەگەڵ بەجێ ھێڵراوان دا بن (وەک ئافرەت و منداڵ و پەککەوتەکانان) وە مۆر نراوە بەسەر دڵیاندا بۆیە ئەوان ھیچ تێناگەن و نازانن
9:88 بەڵام پێغەمبەر ﷺ و ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە لەگەڵیدا تێکۆشان بەماڵ و گیانیان ھەموو خێر و خۆشی ھەر بۆ ئەوانە وە ھەر ئەوانە سەرفرازن
9:89 خوا بەھەشتانێکی بۆ ئامادە کردوون کەڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە
9:90 بیانوگران لەعەرەبە دەشتەکییەکان ھاتن (بۆ لای پێغەمبەر ﷺ) بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت (نەڕۆن بۆ جیھاد کردن) وە دانیشتن ئەوانەی کەدرۆیان کرد لەگەڵ خوا و پێغەمبەرەکەی بێگومان ئەوانەیان کە بێ بڕوا بوون لە داھاتودا دوو چاریان دەبێت سزایەکی سەختی ئازاردەر
9:91 (گوناھێک) لەسەر بێ ھێز و پەککەوتە ونەخۆشەکان نیە ئەوانەش کەھیچیان نیە خەرجی بکەن (بۆ پێویستی جیھاد) ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە (کەنەڕۆشتوون بۆ جیھاد کردن) کاتێک دڵسۆز و دروست بن بۆ خوا و پێغەمبەرەکەی ھیچ ڕێگەیەک نیە بۆ (تاوانبار کردنی) ئەو چاکەکارانە وە خوا لێخۆشبوو و میھرەبانە
9:92 وە تاوان لەسەر ئەو کەسانەش نیە کە ھاتنە لات (ئەی موحەممەد ﷺ) بۆ ئەوەی (ووڵاخیان بۆ دابین کەیت) و سواریان کەیت ووتت ووڵاخم دەست ناکەوێت سوارتان بکەم (بۆ جیھاد کردن) ئەوانیش گەڕانەوە لەکاتێکدا چاویان فرمێسکی دەڕشت لەداخ و خەفەتدا کەھیچیان نەبوو خەرجی بکەن (بۆ پێداویستی جیھاد)
9:93 تەنھا ڕێگە (بۆ تاوانبارکردن) لەسەر ئەوانەیە داوای مۆڵەتت لێ دەکەن لەکاتێکدا دەوڵەمەندن و (توانای ڕۆیشتن بۆ جیھادیشیان ھەیە) ڕازی بوون بەوەی کە لەگەڵ بەجماوەکاندا بن (لە جیھاد وەک ئافرەت و منداڵ و نەخۆش) وە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا بەھۆیەوە ھیچ نازانن