محمد صالح بامۆکی — 192
9:32 دەیانەوێت ڕِووناکی (ئاینی) خوا بکوژێننەوە بەفووی دەمیان وە خوا نایەوێت و ناھێلێت و ھەر ڕووناکی خۆی (کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە) تەواو دەکات سەری دەخات (بەسەر تەواوی بێ باوەڕاندا) ھەر چەندە بێ باوەڕان پێیان ناخۆش بێت
9:33 خوا زاتێکە کەپێغەمبەرەکەی ناردووە بە ڕێنمونی و ئاینی ڕاست بۆ ئەوەی زاڵی بکات بەسەر ھەموو ئاینەکاندا بە گشتی ھەر چەندە بت پەرستان پێیان ناخۆش بێت
9:34 ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە بەڕاستی زۆر لەزانا و قەشەکانی (جولەکەو گاور) سامان و ماڵی خەڵکی دەخۆن بەناھەق و ڕێگری (خەڵک) دەکەن لەڕێگەی خوا وە ئەوانەی ئاڵتون و زیو سەریەک دەنێن و کۆدەکەنەوە و نایبەخشن و زەکاتەکەی دەرناکەن لە پێناو خودا ئەوە موژدەیان پێ بدە بەسزایەکی ئازاردەر
9:35 لە ڕۆژێکدا سوور دەکرێتەوە لەئاگری دۆزەخدا ئەوسا بەو (ئاڵتون و زیوە سوورەوە بووە) داخ دەکرێت ڕوویان و تەنیشتیان و پشتیان (پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو (سامانەیە)کۆتان دەکردەوە بۆ خۆتان دەبچێژن (تۆڵەی) ئەوەی کۆتان دەکردەوە
9:36 بەڕاستی ژمارەی مانگەکانی (ساڵ) لای خوا دوانزە مانگە لە (لوح المحفوظ) وا دانراوە لەڕۆژێکەوە (خوا) ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە چوار لەو مانگانە گەورەو بەڕێزن (شەڕیان تێدا قەدەغەکراوە) ئەوە ئاینی رێک و ڕاستە کەواتە لەو چوار مانگەدا ستەم مەکەن لەخۆتان (وکوشتاریان تێدا مەکەن) وە بجەنگن لەدژی تەواوی بت پەرستان بەتێکڕا ھەروەک ئەوان دژی ئێوە دەجەنگن بە تێکڕا و (بێ جیاوازی) ئەوەش بشزانن کە بێگومان خوا لەگەڵ پارێزکاران وخواناساندایە (بە چاودێری و پاراستن)