محمد صالح بامۆکی — 18
2:113 جوولەکە ئەڵێن: گاور لەسەر ھیچ (ئاینێک ) نین وە گاوور دەڵێن: جوولەکە لەسەر ھیچ (ئایینێک) نین لەکاتێکدا ئەوان نامەکانیان دەخوێندەوە،(یەکێکیان تەورات و ئەوی تریش ئینجیل) ھەر بەم جۆرەیان دەوت، ئەوانەی کە نەزانن (لە بت پەرستەکان) ئەمجا خوا لە ڕۆژی دواییدا لە نێوانیاندا بڕیار دەدات لەوشتانەی کەتیایدا جیاواز و نـاکۆکن
2:114 کێ ستەمکارتـرە لەو کەسەی کە ڕێگری لـەمزگـەوتـەکـانی خوا دەکات لەوەی کە ناوی خوایان تێدا ببرێ وە ھەوڵ دەدات بۆ وێران کردنیان ئەوانە (کە قەدەغەی خواپەرستی دەکەن لە مزگەوتەکاندا) بۆیان نیە بچنە مزگەوتەکانەوە بە ترسەوە نەبێت لەژیانی دونیادا ریسوایی بۆ ئەوانە وە لەڕۆژی دوایشدا سزای گەورە
2:115 رۆژھەڵات و رۆژ ئاوا ھەر بۆخوایە کەواتە رووبکەنە ھەرلایەک (لە نوێژ کردندا بەفەرمانی خودا) ئەوە رووگەیە و رووتان لەخودا کردووە بێگومان خوا (بەزەیی و میھرەبانی) فراوانەو زانایە
2:116 (گاورو جوولەکە و بت پەرستەکان) وتیان: خوا منداڵی بۆخۆی داناوە ئەو (خوا) پاک و بەدوورە لەوە بەڵکو ھەرچی ھەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا موڵکی ئەوە, ھەموو فەرمانبەردار وملکەچی ئەون
2:117 (خوا) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە وە کاتێ کەویستی شتێ بکات ھەر ئەوەندەی پێ ئەوێ کە پێ ی بڵێ: ببە ئیتر ئەبێ
2:118 نەزانەکان وتیان: بۆچـی خوا خۆی قسەمان لەگەڵ ناکات یا نیشانەیەکمان بۆ نایەت ئەوانەی کەلەپێش ئەمانیشدا بوون ھەمـان شتیان دەوت دڵ و دەرونیان لەیەک دەچێت بێگومان نیشانەی زۆرمان باسکردوە بۆ کەسانێک بەشوێن دڵنیاییدا دەگەڕێن
2:119 بێگومان ئێمە تۆمان نارد بە ئاینێکی راست و درووستەوە بە مژدەدەر و ترسێنەر وە تۆ بەرپرسیار نیت لەیارانی دۆزەخ