>

محمد صالح بامۆکی — 170

7:156 (خوایە) لەم دونیادا چاکەمان بۆ بنووسە ھەروەھا لەڕۆژی دوایشدا بەڕاستی ئێمە بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە (پەروەردگار) فەرمووی: سزاو ئازارم دووچاری ھەرکەسێک دەکەم کەبمەوێت وە بەزەیی و رەحمەتیشم ھەموو شتێکی گرتوەتەوە جا لەدواییدا ئەو (بەزەییەم) دەنووسم بۆ ئەوانەی پارێزکار و لەخوا ترسن و زەکات دەدەن ئەوانەش کە بڕوا بەبەڵگە و نیشانەکانی ئێمە دێنن

7:157 (ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەرﷺ) کەوتوون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتاب سیفەتی دەزانن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە شتە خاوێن و پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وە شتە پیسەکانیان لێ حەرام و (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکانیان لەسەر لادەبات و ئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون ئەمجا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەو (پێغەمبەرە) ھێنابێت و ڕێزو قەدریان بۆ دانابێت یارمەتیان دابێت و پشتیوانیان لێ کردبێت و پەیڕەوی ئەو نوورەیان کردبێت (کە قورئانە) کە لەگەڵیدا نێرراوەتە خوارەوە ئەوان ھەموو (کە باسکران) لە ڕزگار بووانن

7:158 (ئەی مەحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی من پێغەمبەری خوام بۆ ئێوە ھەمووتان ئەو (خوایەی) کەتەنھا بۆ ئەوە، موڵکی ھەموو ئاسمانەکان و زەوی ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو دەژێنێت و دەمرێنێت کەواتە بڕوا بەخواو پێغەمبەرەکەی بھێنن کە نێراوێکی نەخوێندەوارە ئەویش باوەڕی بەخوا و بەووتەکانی ھەیە ئێوەش شوێنی بکەون و پەیڕەوی بکەن تا بکەونە سەر ڕێگای ڕاست

7:159 وەلەھۆزەکەی موسادا تاقمێکی گەورە ھەن کەڕێنمونی خەڵکی دەکەن بەحەق وڕاستی و ھەر بەحەقیش دادوەری دەکەن