>

محمد صالح بامۆکی — 165

7:121 (ساحیرەکان) ووتیان: ئێمە بڕوامان ھێنا بەپەروەردگاری جیھانیان

7:122 کە پەروەردگاری موسا و ھارونە

7:123 فیرعەون ووتی: پێش ئەوەی مۆڵەتان بدەم باوەڕتان پێ ھێنا! بەڕاستی ئەمە فێڵ و پیلانێکە (ئێوە و موسا) نەخشەتان بۆ کێشاوە لەم شارەدا تا دانیشتوانەکەی لێ دەربکەن جا لە دواییدا دەزانن (چیتان لێ دەکەم)

7:124 سوێند بێت دەست و قاچتان ببڕم بەپێچەوانەوە (چەپ و ڕاست) ئەمجا سوێند بێت گشتان ھەڵدەواسم

7:125 ووتیان: (بەفیرعەون) ئێمە دڵنیاین کە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە

7:126 تۆ ھیچ ڕەخنەیەکت لەئێمە نیە جگە لەوەی کە ئێمە باوەڕمان بەبەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارمان ھێناوە کاتێک بۆ مان ھات ئەی پەروەردگارمان ئارامیمان بەسەردا بڕێژە و بە موسوڵمانیەتی بمان مرێنە

7:127 ھەندێک لە دەسەڵاتداران وکاربەدەستانی گەلی فیرعەون ووتیان ئایا واز لە موسا و ھۆزەکەی دەھێنی بۆ ئەوەی لە ووڵاتدا (لە خاکی میسردا) خراپەکاری بکەن و دەست لەخۆت و پەرستراوەکانت ھەڵبگرن (فیرعەون) ووتی: لەمەودوا کوڕەکانیان دەکوژین و ئافرەتانیان دەھێڵینەوە بەزیندوویی (بۆ خزمەت کردن) وە بێگومان ئێمە دەسەڵاتدارین بەسەریاندا

7:128 موسا بەگەلەکەی ووت داوای یارمەتی لە خوا بکەن و خۆ ڕاگر بن بێگومان ھەموو زەوی موڵکی خوایە دەیدا بەھەرکەس لەبەندە (شیاوە) کانی کەخۆی بیەوێت و سەرئەنجامی چاک بۆ خواناسانە

7:129 (گەلەکەی) ووتیان: پێش ھاتنی تۆ بۆ ناومان ئازار دراین ھەروەھا پاش ھاتنی تۆ بۆ ناومان (بەپێغەمبەرایەتی) (موسا) فەرمووی: بەڵکو پەروەردگارتان دوژمنەکەتان لەناو بەرێت و ئێوە بکات بەجێنشینی (دوژمنەکانتان) لەسەر زەوی جا تەماشا دەکات ئێوە چۆن کار دەکەن

7:130 سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە دارودەستەی فیرعەونمان سزادا بە ووشکە ساڵی وقات وقڕی و کەم بوونەوەی بەرو بوومی میوە و کشتوکاڵەکانیان بۆ ئەوەی بیر بکەنەوەو (پەند وەربگرن)