محمد صالح بامۆکی — 156
7:44 وە بەھەشتیەکان بانگ دەکەن لەدۆزەخیەکان بێگومان ئێمە ئەوەی کەپەروەردگارمان بەڵێنی پێداین ڕاست بوو پێی گەیشتین جا ئایا ئێوەش ئەوەی کەپەروەردگارتان بەڵێنی پێدان ڕاست بوو پێی گەیشتن؟ دەڵێن بەڵێ پاشان جاڕچیەک جاڕی دەدا لەنێوانیاندا کەنەفرەتی خوا لەسەر ستەمکاران بێت
7:45 ئەوانەی بەرھەڵستی لە ڕێی خوا دەکەن و دەیانویست ئەو (ڕێگایە) بەخوارو ناڕێک نیشان بدەن لەکاتێکدا ئەوان بێ بڕوا بوون بەڕۆژی دوایی
7:46 و لەنێوانیاندا پەردە و جیاکەرەوەیەک ھەیە بەسەر ئەعرافەوە (کەبەرزاییەکە لەنێوان بەھەشت و دۆزەخدا) پیاوانێک ھەن ھەر یەکە لەبەھەشتی ودۆزەخیەکان دەناسنەوە بەھۆی نیشانە و (شێوەی تایبەتی) یانەوە جا بەھەشتیەکان بانگ دەکەن و دەڵێن: سەلامتان لێ بێت نەچوونەتە ناویەوە بەڵام ئومێدیان ھەیەو بەتەمان بچنە ناوى
7:47 ھەر کاتێک ڕوویان لادرێ و وەرگێڕدرێت بەرەو لای دۆزەخیەکان دەڵێن ئەی پەروەردگارمان مەمانخەنە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە
7:48 وە ئەوانەی وان بەسەر ئەعرافەوە پیاوانێک بانگ دەکەن کەبەنیشانەی تایبەتیاندا دەیان ناسن دەڵێن کۆمەڵەکەتان سوودی پێ نەگەیاندن ھەروەھا خۆبەزل زانین و لەخۆبایی بوونتان بەکەڵکتان نەھات
7:49 ئایا ئەوانە (ھەژارە باوەڕدارەکان) ھەر ئەوانە نین کەئێوە (لەدونیادا) سوێندتان دەخوارد کەخوا بەر میھرەبانی خۆیان ناخات (خوا بەھەژارە باوەڕدارەکان ئەڵێت) بچنە بەھەشت ھیچ مەترسیەکتان لەسەر نیە و ئێوە خەم ناخۆن
7:50 وە دۆزەخیەکان بانگ و ھاوار لەبەھەشتیەکان دەکەن (دەڵێن) ھەندێ ئاومان پێ ببەخشن یان ھەندێک لەو ڕۆزیەی کەخوا پێی بەخشیوون (بماندەنێ) (لەوەڵامیاندا) دەڵێن: خوا ھەردووکیانی لەسەر بێ بڕوایان حەرام کردووە
7:51 ئەوانەی کەئاینەکەی خۆیان کردبووە سەرقاڵی بێ سوود و گاڵتە جاڕی وە ژیانی دونیا ھەڵیخەڵەتاندن بۆیە ئەمڕۆ ئەوان لەبیرخۆمان دەبەینەوە ھەرچۆنێک ئەوان دیداری ئەم ڕۆژەیان لەبیری خۆیان بردبویەوە, وە (لەبەرئەوەی) ئایەتەکانی ئێمەیان ئینکار دەکرد (دانیان پێدا نەدەھێنا)