محمد صالح بامۆکی — 153
7:23 ھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەخۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میھرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لەزیانباران دەبین
7:24 (خوا) فەرمووی بڕۆنە خوارەوە (لەبەھەشت) ھەندێکتان دوژمنی ھەندێکی ترتانن وە بۆتان ھەیە لەزەویدا نیشتەجێ بوون و ھۆی ڕابواردن و ژیان ھەتا ماوەیەک
7:25 (خوا) فەرمووی: لەزەویدا دەژین و لەویشدا دەمرن و ھەر لەویش دەردەھێنرێن (و زیندوو دەکرێنەوە)
7:26 ئەی نەوەی ئادەم بێگومان پۆشاکمان بۆ ناردوون کەعەیب وعەورەتتان دادەپۆشێ وە پۆشاکی جوان و ڕازاوەیش (مان بۆ ناردوون) بەڵام پۆشاکی ترسان لەخوا و پارێزکاری چاکترو باشترە ئەوەی باسکرا ھەندێکە لەبەڵگە و نیشانەکانی خوا بۆ ئەوەی بیربکەنەوەو ئامۆژگاری وەرگرن
7:27 ئەی نەوەی ئادەم با شەیتان فریوتان نەدات و نەتانخەڵەتێنێت ھەرچۆنێک باوک و دایکتانی لەبەھەشت دەرکرد لەحاڵێََََکدا پۆشاکەکەیانی لێداکەندن بۆ ئەوەی عەیب و عەورەتیان (دەربخات) و نیشانیان بدات بەڕاستی شەیتان خۆی و دەستەکەی دەتانبینن لەجێگایەکەوە کەئێوە ئەوان نابینن بەڕاستی ئێمە شەیتانەکانمان گێڕاوە بەدۆست وخۆشەویست بۆ ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن
7:28 وە کاتێک کردەوەیەکی زۆر بەدو ناشیرینیان دەکرد (کە بەڕووتی تەواف کردن نموونەیەکەیەتی) دەیانووت: لە باوو باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە, وە خوا فەرمانی ئەو (کردەوەی) پێ داوین (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان خوا فەرمان نادات بەکردەوەی بەد و خراپ ئایا بەدەم خواوە شتێک دەڵێن کەنایزانن و بێ ئاگان لێی؟
7:29 بڵێ پەروەردگارم فەرمانی بە دادپەروەری داوە, وە لەکاتی ھەموو نوێژێکدا ڕاست ڕوو بکەنە خوا و دڵسۆزانە ھاواری لێ بکەن و بیپەرستن ھەرچۆنێ لە یەکەم جارەوە (خوا) دروستی کردون بەو شێوەیە دەگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)
7:30 دەستەیەکی ڕێنمونی کردوە دەستەیەکیش گومڕایی بەسەریاندا چەسپا بەڕاستی ئەوانە شەیتانەکانیان کرد بەدۆست و پشتیوانی خۆیان لەجیاتی خوا وە وا گومان دەبەن کەڕێنمونی کراوون