>

محمد صالح بامۆکی — 149

6:152 وە نزیکی ماڵی ھەتیوان مەکەونەوە مەگەر بەو شێوەی کەجوانترو چاکتر بێت (بۆ ئەوان) تا باڵغ دەبێت و دەگاتە ھێزی خۆی وە پێوانەو کێشانە بێ زیاد و کەم ئەنجام بدەن بەدادگەری داوای ھیچ ئەرک و فەرمانێک لەکەس ناکەین بەئەندازەی توانای خۆی نەبێت وەکاتێک (بۆشایەتیدان و شتی تر) قسەتان کرد دادوەرو ڕاست بن با (لەدژی) خزمی نزیکی خۆشتان بێت وەبەڵێن و پەیمانی خوا بەچاکی ببە نەسەر خوا ئەو شتانەی بەئێوە ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە

6:153 (فەرمانی داوە کە) بێگومان ئەمە ڕێگای ڕاستی منە کەڕاست و دروستە کەواتە شوێنی بکەون و شوێنی کوێرە ڕێگا وڕێچکەکانی تر مەکەون چونکە دوورتان دەخەنەوە و لاتان دەدەن لەڕێگەی خوا خوا ئەو شتانەی بەئێوە ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی پارێزکار و لە خواترس بن

6:154 لەپاش ئەوە تەوراتمان بەخشی بەموسا بۆ تەواو کردنی چاکەو بەھرەمان بەرانبەر کەسێک کە بە چاکی پێی ھەڵساوە, وە ڕوونکەرەوەی ھەموو شتێک بێت وە ڕێنیشاندەر و ڕێنمونی و میھرەبانی بێت بۆ ئەوەی باوەڕ بھێنن بەگەیشتنیان بەحوزوری پەروەردگاریان (لە ڕۆژی دواییدا)

6:155 وە ئەم قورئانە پیرۆزە بەفەڕ وپیتەمان ناردۆتە خوارەوە کەواتە ئێوەش شوێنی بکەون و خۆتان بپارێزن و (پارێزکاربن) تا ڕەحمتان پێ بکرێت

6:156 لەبەر ئەوەی نەڵێن بێگومان کتێب تەنھا بۆ سەر دوو کۆمەڵی (گاورو جولەکە) نێراوەتە خوارەوە لەپێش ئێمەدا کەبەڕاستی ئێمە لەخوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی کتێبەکانیان بێ ئاگابووین

6:157 وە بۆ ئەوەی نەڵێن بەڕاستی ئەگەر کتێبی ئاسمانی بۆ ئێمەش بھاتایە ئەوە ئێمە لەوان ڕێنمونتر دەبووین ئێوە بێگومان بەڵگەو نیشانە (قورئانی) ڕوونتان لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھاتووە کەڕێنمونی و میھرەبانیەکی گەورەیە کەواتە کێ ستەمکارترە لەو کەسەی بێ باوەڕ بێت بەئایەتەکانی خواو بەدرۆی بزانێت وە ڕوویان لێ وەرگێڕێت لەمەو دوا بەزوویی تۆڵە دەسێنین لەوانەی سەرپێچی دەکەن لە ئایەتەکانی ئێمە بەسزایەکی بەدو سەخت بەھۆی ئەو لادانەوە کەدەیانکرد