محمد صالح بامۆکی — 145
6:131 ئەوەی باسکرا لەبەر ئەوەیە کەپەروەردگارت لەناو بەری (خەڵکی) شارو گوندەکان نەبووە و زوڵم و ستەمی لێ نەکردوون لەکاتێکدا خەڵکی ئەو شارو گوندانە بێ ئاگابووبن
6:132 بۆ ھەر یەکێک (لەجنۆکەو ئادەمی) چەند پلە و پایە ھەیە لەبەرانبەر کردەوەکانیاندا وە پەروەردگارت لەوەی کەدەیکەن (ئەو ستەمکارانە) بێ ئاگا نیە
6:133 ھەر پەروەردگاری تۆ بێ نیازە و خاوەنی میھرەبانیە ئەگەر بیەوێت لەناوتان دەبات وە کێی بوێت دوای ئێوە دەیکاتە جێنشینی(ئێوە) وەک چۆن ئێوەی لەنەوەی کۆمەڵێکی تر بەدی ھێنا
6:134 بێگومان ھەر بەڵێنێکتان پێدەدرێت ھەر دێت و ئێوە لەدەس خوا دەرناچن
6:135 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی گەلەکەم لەسەر ڕێبازی خۆتان ئەوەی لەدەستان دێت بیکەن بێگومان منیش کارو کردەوەی خۆم دەکەم جا لەمەو پاش دەزانن سەرئەنجامی ئەو دونیا بۆکێ دەبێت بێگومان (بێ باوەڕان) وستەمکاران ڕزگاریان نابێت
6:136 وە بڕیاریاندا بۆ خوا لەوەی کە (خوا) دروستی کردو دایھێنا بەشێک لەکشتوکاڵ و ئاژەڵ و ماڵات جا بەگومانی خۆیان ووتیان ئەمە بۆ خوایە وە ئەوەش بۆ ھاوبەشەکانمان (بتەکانمانە) جا ئەوەی بۆ ھاوبەشەکانیانە ئەوە بە خوا ناگات وە ئەوەش بۆ خوایە ئەوە دەگات بە ھاوبەشەکانیان (واتە: خوا نایەوێت و ئەیداتەوە بەسەریاندا) ئای چ خراپە ئەوەی بڕیاری دەدەن
6:137 ئا بەو شێوەیە شەیتانەکان کوشتنی ڕۆڵەکانیان بۆ زۆر لەھاوەڵـدانەرەکان ڕازاندەوە بۆ ئەوەی لەناویان بەرن (بەکوشتنی کەسانی بێ تاوان)وە بۆ ئەوەی ئاینەکەیان لێ بشێوێنن وە ئەگەر خوا بیویستایە ئەوەیان نەدەکرد کەواتە لێیان گەڕێ با لەگەڵ ئەو درۆ و دەلەسەیەی کە ھەڵی دەبەستن (بێ ئاگا و گومڕا بن)