>

محمد صالح بامۆکی — 142

6:111 وە بێگومان ئەگەر ئێمە فریشتەمان بۆ لای ئەو (بێباوەڕ) انە بناردایە و مردووەکان قسەیان لەگەڵ بکردنایە و ھەموو شتێکمان بۆ کۆ بکردنایەتەوە ڕوو بەڕوو بەپێش چاویانەوە (یان کۆمەڵ کۆمەڵ) بڕوایان نەدەھێنا مەگەر خوا بیویستایە بەڵام زۆربەیان نازانن و بێ ئاگان

6:112 ھەر بەو شێوە بۆ ھەموو پێغەمبەرێک دوژمنێکمان داناوە لەشەیتانەکانی مرۆڤ و جنۆکە کەبەنھێنی بەیەکتری ڕادەگەیەنن ووتەی ڕازاوە و بریقەدار بۆ فریودانیان وە ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە ئەوەیان نەدەکرد دە لێیان گەڕێ بەخۆیان و ئەو درۆیـانـەی کەھەڵی دەبەستن

6:113 وە بۆ ئەوەی گوێ بگرێت بۆ ئەو (ووتە بریقەدارو ڕازاوەی بۆ یەکتری دەکەن) دڵی ئەو کەسانەی بڕوایان نیە بەڕۆژی دوایی بۆ ئەوەی ڕازی ببن پێی وەتا ئەنجامی بدەن ئەو گوناھانەی ئەنجامی ئەدەن

6:114 جا ئایا جگە لەخوا دادوەرێکی تر بۆ خۆم بڕیار بدەم؟ لەکاتێکدا (خوا) ئەو زاتەیە کەناردویەتیە خوارەوە بۆ ئێوە ئەم قورئانە کە ڕوونکەرەوەی ھەموو باسێکە بەدرێژی ئەوانەش کە نامەمان پێ بەخشین چاک دەزانن بێگومان ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگارتەوە بەحەق و ڕاستی نێرراوە کەواتە ھەرگیز لەگومانداران مەبە

6:115 وە فەرمان و ووتەی پەروەردگارت تەواو بووە و بەئەنجام گەیشت بەڕاستی و دروستی کەھیچ کەس ناتوانێت بڕیارو ووتەکانی بگوڕێت ھەر خوا بیسەر و زانایە

6:116 وە ئەگەر تۆ گوێڕایەڵی زۆربەی ئەوانە بیت لەسەر زەویدان لەڕێگەی خوا گومڕات دەکەن ئەوان ھەر شوێنی گومان کەوتوون وە ھەمیشە درۆ و گۆترەکاری دەکەن

6:117 بێگومان ھەر پەروەردگارت چاک دەزانێت کێ گومڕا بووە و لایداوە لەڕێگای ئەو وە ھەر ئەو زاناترە بەوانەی ڕێبازی ڕاستیان گرتووە

6:118 دەبخۆن لەو (سەربڕاوە) ی کەناوی خوای لەسەر ھێنراوە ئەگەر ئێوە بەئایەتەکانی خوا بڕوادارن