>

محمد صالح بامۆکی — 136

6:69 (ھەرچەندە) ئەوانەی خۆیان دەپارێزن ھیچ پرسیارو تاوانی ئەوانیان لەسەر نیە بەڵام بیرخستنەوەیە تا خۆیان بپارێزن

6:70 (ئەی موحەممەد ﷺ) واز بێنە لەوانەی ئاینەکەیان کردووە بە گەمە و گاڵتەجاڕی و ژیانی دونیا ھەڵی خەڵەتاندون وە بە قورئان ئامۆژگاریان بکە بۆ ئەوەی ھیچ کەس تیا نەچێ بەھۆی ئەو (خراپانە) ی کردویەتی کە جگە لە خوا ھیچ دۆست و تکاکارێکی نیە ئەگەر ھەموو فیدیە و بریتیەک بدات لێی وەرناگیرێت ئەوانە کەسانێکن بەھۆی ئەو (خراپانە) ی کە کردوویانە تیاچوون بۆ ئەوانەیە خواردنەوەیەک لە ئاوی زۆر گەرم و بەکوڵ وسزای زۆر بە ئازاریش بە ھۆی ئەوەی کەبێ بڕوابوون

6:71 بڵێ ئایا بێجگە لەخوا ھاوار بکەین (و بپەرستین) شتێک کەنەسوودمان پێ دەگەیەنێت و نە زیان وە بەرەو دوا بگەڕێینەوە (پاشگەزبینەوە لە ئاینەکەمان) لە پاش ئەوەی کە خوا ڕێنمونی کردین (بۆ ڕێگای ڕاست)؟ بەوێنەی ئەوکەسەی کە شەیتانەکان سەریان لێ شێواند بێت لەزەویدا سەرگەردان بێت و چەند ھاوڕێیەکی ھەبێت بانگی کەن بۆ رێگای ڕاست (بڵێن) وەرە بۆلای ئێمە (کەچی بەگوێیان نەکات) بڵێ بەڕاستی ھەر ڕێنمونی خوا ڕێ نمونی ڕاستە و فەرمانمان پێدراوە کە مل کەچ و گوێڕایەڵ بین بۆ پەروەردگاری جیھانیان

6:72 وە (فەرمانمان پێدراوە) کە بەڕێکی نوێژ بەجێ بھێنن و لەو (پەروەردگارە) بترسین وە ھەمووتان ھەر بۆلای ئەو زاتە کۆ دەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

6:73 وەھەر ئەو خوایە یە کەئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە بەحەق و ڕاستی وە ھەر ڕۆژێک بەشتێک بفەرمووێت ببە ئەویش دەست بەجێ دەبێت فەرمان و ووتەی ئەو ڕاستە ھەر بۆئەوە موڵک و خاوەنیەتی (ھەموو شتێک) لەو ڕۆژەدا کەفوو دەکرێت بە (ێور) کەڕەنادا زانا و ئاگایە بەھەموو نھێنی و ئاشکرایەک و ھەر ئەوە کاردروست و بە ئاگا