>

محمد صالح بامۆکی — 131

6:28 (نەخێر بەڕاستیان نیە) بەڵکو ئەوەی کە لەوەو پێش دەیانشاردەوە بۆیان دەرکەوتووە, وەئەگەر بگەڕێنرێنەوە (بۆ دونیا) بێگومان دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کارانەی کەلێیان قەدەغە کرابوو وەبەڕاستی ئەوانە درۆزنن

6:29 وە ووتیان بەڕاستی ھەر ئەم ژیانەی (دونیا) مانە وئێمە زیندوو ناکرێینەوە

6:30 وەئەگەر ئەوانە دەبینی ئەوکاتەی کەلە حزووری پەروەردگاریاندا وەستێنراوون (پەروەردگار) دەفەرموێت ئایا ئەمە ڕاست نیە؟ ئەڵێن: بەڵێ ڕاستە سوێند بە پەروەردگارمان دەفەرموێت دەی بچەژن ئەو سزایە بە ھۆی ئەوەی کەبڕواتان نەھێناوە (ئینکارتان دەکرد)

6:31 بەڕاستی ئەوانەی کە دیداری پەروەردگاریان بە درۆ دەزانی زەرەریان کرد ھەتا کاتێک لەناکاو ڕۆژی دواییان بەسەردا دێت ئەڵێن ئای داخ و پەشیمانی سەخت بۆ ئێمە چەند کەم تەرخەمیمان کردلە دونیادا و لەدەستمان چوو لەکاتێکدا تاوانەکانیان ھەڵگرتووە بەکۆڵیانەوەیە ئای چەند بەد و خراپە ئەو بارەگرانەی ھەڵیدەگرن

6:32 وەژیانی دونیا ھیچ نیە بێجگە گاڵتە و سەرقاڵیی نەبێت وە بێگومان ماڵی دوا ڕۆژ چاکترە بۆئەوانەی خۆیان دەپارێزن و لە خوا دەترسن دەی ئایا بۆ ژیرنابن

6:33 بەڕاستی ئێمە دەزانین کەبێگومان ئەوەی کەئەوان دەیڵێن غەمبارت دەکات بەڵام بێگومان ئەوان تۆ بەدرۆزن دانانێن بەڵکو ئەو ستەمکارانە ئایەتەکانی خوا﴿﴾ ئینکار دەکەن (وبەدرۆی دەزانن)

6:34 سوێند بە خوا بێگومان پێغەمبەرانی پێش تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ) باوەڕیان پێ نەکراوە بەڵام ئارامیان گرت لەسەر ئەو باوەڕ پێ نەکرانەیان وە ئەزیەت و ئازار دران تا یارمەتی و سەرخستنی ئێمەیان بۆ ھات وەفەرمانەکانی (بەڵێنەکانی) خوا بەھیچ کەسێک ناگۆڕدرێت سوێند بێت بێگومان ھەواڵی ھەندێ لەو پێغەمبەرانەت بۆ ھاتووە

6:35 خۆ ھەرچەند ڕوو وەرگێڕانی ئەوانە سەخت و گرانە لەسەرت جا ئەگەر توانیت بە ناخی زەویدا تونێلێک لێ دەیت یان پەیژەیەک بۆ ئاسمان دانێیت بەھۆیەوە بەڵگەیەکیان بۆ بھێنیت وە ئەگەر خوا بیویستایە ئەوانەی کۆدەکردەوە لەسەر رێنمونی و بڕوا ھێنان کەواتە ھەرگیز لەوانە مەبە کە نەزانن