محمد صالح بامۆکی — 105
4:171 ئەی خاوەن پەڕاوە ئاسمانیەکان زیادە ڕەوی مەکەن لەئاینەکەتاندا وە شتێک مەڵێن لە بارەی خواوە بێجگە لەڕاستی بێگومان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنھا پێغەمبەری خوایە (دروستی کردوە بە) ووتەی خۆی (ببە) بە (جیبریلدا) ناردی بۆ مەریەم و (عیسا) گیانێکە لەلایەن خواوە بەخشراوە کەواتە بڕوا بھێنن بەخواو پێغەمبەرانی وە مەڵێن (خواکانمان) سیانن (اللە و عیسی و مەریەم) (لەو ووتەیە) واز بھێنن چاکترە بۆتان بێگومان خوا پەرستراوێکی تەنھایە پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی ڕۆڵەی ھەبێت ھەر ھی خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لەزەویدایە وە خوا بەسە چاودێربێت (و ھەموو شتێکی بدرێتە دەست)
4:172 ھەرگیز مەسیح لاریی نیە (ناڕازی نیە) لەوەی بەندەی خوا بێت ھەروەھا فریشتە نزیکەکانیش وە ھەر کەس بە بەندایەتی خوا ڕازی نەبێت وە خۆی بەگەورە دابنێت ئەوە لەداھاتوودا ھەموویان کۆدەکاتەوە لای خۆی
4:173 جا ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردوە ئەوا پاداشتیان دەداتەوە و بۆیان زیادیش دەکات لەبەھرەی خۆی بەڵام ئەوانەی لاریان کرد (لەبەندایەتی ئەو) وە خۆیان بەگەورە زانی ئەوە خوا سزایان دەدات بەسزایەکی بەئازار وە جگە لەخوا دەستیان ناکەوێت ھیچ دۆست و پشت گیرێک (سەرخەرێک)
4:174 ئەی خەڵکینە بەڕاستی بۆتان ھات بەڵگەی ئاشکرا لەپەروەردگارتانەوە، وە ناردمانە خوارەوە بۆتان ڕووناکییەکی ئاشکراکەر (کەقورئانە)
4:175 جا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و پشتیان بەو بەستووە ودەستیان گرت بە ئاینەکەیانەوە ئەوە بێگومان دەیانخاتە ناو بەزەیی خۆیەوە و بەھرەو چاکەی (خۆیەوە) وە ڕێنماییان دەکات بۆلای خۆی کە ڕێگای ڕاستە