محمد صالح بامۆکی — 104
4:163 بەڕاستی ئێمە نیگامان بۆ کردویت وەک چۆن نیگامان کرد بۆ نوح و بۆ پێغەمبەرەکانی پاش ئەو وە نیگامان کرد بۆ ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی یەعقوب وە بۆ عیساو ئەیوب و یونس و ھارون وسولەیمان وە زەبوریشمان بەخشی بەداود
4:164 وە پێغەمبەرانێک بێگومان بەسەرھاتەکانیانمان گێڕاوەتەوە بۆت لەمەو پێش وە پێغەمبەرانێک بەسەرھاتەکانیانمان نەگێراوەتەوە بۆت وە خوا قسەی کرد لەگەڵ موسـا بەقسە کردن
4:165 پێغەمبەران (مان ناردووە) کە موژدەدەرن و ترسێنەر بن بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی نەبێت بەڵگە بەسەر خواوە دوای (ناردنی) پێغەمبەران وە خوا ھەمیشە زاڵ وکار دروستە
4:166 بەڵام خوا شایەتی دەدات بە (ڕاستیەتی) ئەو قورئانەی ناردویەتیە خوارەوە بۆت بە زانینی خۆی ناردویەتیە خوارەوە و فریشتەکانیش شایەتی ئەدەن وە خوا بەسە شایەت بێت
4:167 بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕبوون و بەرھەڵستی ڕێگای خوایان کرد بێگومان ئەوانە گومڕابوون بە گومڕابوونێکی دوور و لەڕادە بەدەر
4:168 بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان نەھێنا وەستەمیان کرد خوا لێیان خۆش نابێت ڕێنمونیشیان ناکات بۆ ھیچ ڕێگایەک
4:169 بێجگە لەڕێگەی دۆزەخ ئەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە, وە ئەوەی باسکرا لای خوا ئاسانە
4:170 ئەی خەڵکینە بێگومان پێغەمبەر ھێناویەتی بۆتان ڕاستی و ڕەوا لەلایەن پەروەردگارتانەوە کەواتە ئێوەش باوەڕ بھێنن چاکترە بۆتان وە ئەگەر باوەڕ نەھێنن ئەوا بێگومان ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھی خوایە وە خوا ھەمیشە زانا و دانا و (کاردروستە)