محمد صالح بامۆکی — 10
2:62 بەڕاستی ئەوانەی ئیماندارن (موسوڵمانن) وەئەوانەی جوولەکەن وەگاورو ئەستێرە یان فریشتە پەرستەکان ھەرکامێک لەمانە بڕوای ھێنا بەخواو ڕۆژی دوایی وەکردەوەی چاکی کرد ئەوە پاداشتیان بۆھەیە لەلای پەروەردگاریانەوە نەترسیان لەسەرە و نەخەفەت دەخۆن
2:63 وە (بیربکەنەوە) کاتێک پەیمانمان لێ وەرگرتن وە (کێوی) طورمان بەرز کردەوە بەسەر سەرتانەوە (وە پێمان وتن) ئەوەی پێمان داون (لەتەورات) باش کاری پێبکەن وەبیرکەنەوە لەوەی کەتێیدایە بەڵکو خۆتان بپارێزن ولەخوا بترسن
2:64 پاشان پشتتان ھەڵکرد دوای پەیمان وەرگرتنەکە ئەمجا ئەگەر بەخشش و میھرەبانی خوا نەبوایە بەسەر تانەوە ئەوە ئێوە لەزەرەرمەندان دەبوون
2:65 سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە (دەنگ وباسی) ئەوانەتان زانیبوو لەخۆتان کەدەست درێژیان کرد لە ڕۆژی شەممەدا ئەمجا پێمان وتن ببن بەمەیمونی دوور خراوە لەبەزەیی خوا
2:66 ئەمجا ئەم سزایەمان کردە پەند بۆ خەڵکانی ئەو سەردەمەو ئەوانەی دوای ئەوان وەبەئامۆژگاری بۆ پارێزکاران
2:67 وە (بیربکەنەوە) کاتێک مووسا بەگەلەکەی ووت بێگومان خوا فەرمانتان پێ دەدات کە مانگایەک سەرببڕن وتیان: ئایا گاڵتەمان پێ دەکەیت؟ ووتی: پەنا ئەگرم بەخوا کەلە نەفامان بم
2:68 ووتیان: داوامان بۆ بکە لەپەروەردگارت پێمان بڵێ ئەو مانگایە کامەیە وچۆنە؟ ووتی: بێگومان خوا دەفەرموێ:مانگایەک بێت نەزۆر پیرو نەزۆر گەنج مام ناوەندی بێ لەنێوان ئەم دوانەدا زوو بیکەن ئەوەی فەرمانتان پێدراوە
2:69 ووتیان: داوامان بۆبکە لەپەروەردگارت پێمان بڵێ ڕەنگی مانگاکە چۆن بێ؟ ووتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێ:مانگایەکی زەردی تێربێ (زەردێکی وا) دڵی تەماشاکاران خۆش بکات