تەفسیری موختەسەر
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ كَـٰفِرُونَ ﴿٤٥﴾
ئەو ستەمکارانە ئەوانەن کە لە دونیادا خۆیان خەڵکیان لە ڕێگای خوا لادەدا و ڕێگریان دەکرد لەوەی بێنە ناو ئیسلامەوە و ھانی خەڵکیان دەدا کە پشتی لێ ھەڵکەن، وە ھەمیشە ھەوڵیان بۆ ئەوە بوو کە ئەو ئیسلامە ڕێک و پێکە بەخوار و خێچی نیشانی خەڵک بدەن تاوەکو ھیچ کەس شوێنی نەکەوێت، سەرەڕای ھەموو ئەو کارە خراپانەشیان باوەڕیان بە رۆژی دوایی نییە و خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن.