تەفسیری موختەسەر
سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَـٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى ٱلْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ ﴿٧﴾
حەوت شەو وھەشت ڕۆژ اللە -سبحانه وتعالى- ئەو ڕەشەبایەی بەردەوام بەسەردا زاڵ کردن لەڕەگ وڕیشاڵەوە لەناویانی برد، ئەگەر لەوێ بویتایە ئەو گەلەت دەدی بەمردوویی کەوتوون لەسەر زەوی، وەک قەدی دار خورمای پوواوی ناو زڕاو (یان لێھاتووە).