تەفسیری موختەسەر
لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ ٱلنَّاسِ عَدَٰوَةً لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلْيَهُودَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّا نَصَـٰرَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ﴿٨٢﴾
ئەی پێغەمبەر سوێند بێت سەرسەخترین خەڵک دەبینیت لەدوژمنایەتیدا بەرامبەر بەوانەی باوەڕیان ھێناوە کەجولەکەکانن لەبەر ڕق وکینە وحەسوودیان بۆتان، لەگەڵ ئەوانەی کە ھاوەڵیان بۆ خوا داناوە، وە دەبینیت کە نزیکترینیش کە سۆز وخۆشەویستیان ھەیە بۆ باوەڕداران ئەوانەن کە دەڵێن: ئیمە گاورین، واتا: گاورەکانن نزیکترین کەسانی ئەھلی کتابن لەباوەڕدارانەوە، ھۆکاری نزیکی وخۆشەویستی ئەوانەیش بۆ باوەڕداران ئەوەیە کەزانا وخواناسیان تێدایە، وە خاکی و خۆبەکەم زانن ولووت بەرز نین، چونکە کەسی خوبەزلزان خێر وچاکە ناگاتە ناو دڵی.