×

المائدة

ئایەت 80

تەفسیری موختەسەر

تَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِى ٱلْعَذَابِ هُمْ خَـٰلِدُونَ ﴿٨٠﴾

ئەی پێغەمبەر دەبینی زۆرێک لەو جولەکانە بێباوەڕانیان خۆش دەوێت ومەیلیان بۆیان ھەیە، وە دوژمنایەتی تۆ ویەکخواپەرستان دەکەن، سوێند بێت بەخوا دەست پێشخەریەکی خراپیان بۆ خۆیان ئەنجامداوە لەوەی بێباوەڕانیان خۆش دەوێت وپشتگیری وپشتوانیانن، بەمەش خوایان لەخۆیان توڕە کردووە، وە بووەتە ھۆی چوونە ناو دۆزەخی ھەتاھەتایی کە بەھیچ شێوەیەک ھاتنە دەرەوەیان نیە.