×

المائدة

ئایەت 50

تەفسیری موختەسەر

أَفَحُكْمَ ٱلْجَـٰهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿٥٠﴾

ئایا ئەوانە لە حوکم وبڕیاری تۆ پشت ھەڵدەکەن وداوای حوکم وبڕیاری خەڵکی نەزان دەکەون لە بت پەرستەکان ئەوانەی بە ھەواو ئارەزووی خۆیان بڕیار دەدەن؟! حوکم وبڕیاری ھیچ کەسێک وەک حوکم وبڕیاری خوای گەورە باش وچاک نیە لای ئەوانەی یەقینیان ھەیە و ژیرن وتێدەگەن کە خوای گەورە چی ناردوەتە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، نەک لای خەڵکی نەزان وھەواو ئارەزوو پەرست، ئەوانەی تەنھا ڕازین بەو حوکم وبڕیارانەی کە لەگەڵ ئارەزوەکانی خۆیاندا پێک دێتەوە.