×

المائدة

ئایەت 40

تەفسیری موختەسەر

أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ﴿٤٠﴾

ئەی پێغەمبەر تۆ دەزانیت کە ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکات، وە بەدادگەری خۆی ھەر کەسێکی بوێت سزای دەدات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت بە فەزڵی خۆی لێی دەبورێت، بێگومان خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات.