×

المائدة

ئایەت 29

تەفسیری موختەسەر

إِنِّىٓ أُرِيدُ أَن تَبُوٓأَ بِإِثْمِى وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلنَّارِ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٢٩﴾

وە ترساندی وپێی ووت: بێگومان من دەمەوێت گوناھی کوشتنی منیش بە ناھەقی و ستەمکاری دەستدرێژی بچێتە سەر گوناھەکانی پێشوترت، ئەو کاتە ببیتە ھاوڕێ و ھاودەمی ئەو ئاگرەی کە کەسانی بیباوەڕ و ستەمکار لەڕۆژی دواییدا دەچنە ناویەوە، ئائەو تۆڵەیە تۆڵەی دەستدرێژی کارانە، وە من نامەوێت بە تاوانی کوشتنی تۆوە بگەڕێمەوە وە ببم بە ھاوەڵ وھاودەمی دۆزەخ.