تەفسیری موختەسەر
قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ ۛ أَرْبَعِينَ سَنَةً ۛ يَتِيهُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿٢٦﴾
خوای گەورە بە موسای پێغەمبەری(سەلامی خوای لێ بێت) فەرموو: بێگومان خوای گەورە حەرام وقەدەغەی کردووە کە بۆ ماوەی چڵ ساڵ بەنوی ئیسرائیل بچنە ناو زەوی پیرۆزەوە، لەو ماوەیەدا لەو بیابانەدا سەرگەردان ووێل بن وسەر لەھیچ شتێک دەرنەکەن، جا کەوایە ئەی موسی تۆیش داخ ھەڵ مەکێشە وخەفەت مەخۆ بۆ ئەو گەلەی کە سەرپێچی تاعەت وفەرمانەکانی خوایان کردووە، وە ئەوەشی توشیان دەبێت لە تۆڵە و سزا ھەر ھەمووی بەھۆی گوناھو تاوانی خۆیانەوەیە.