×

المائدة

ئایەت 117

تەفسیری موختەسەر

مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَآ أَمَرْتَنِى بِهِۦٓ أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۚ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَّا دُمْتُ فِيهِمْ ۖ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِى كُنتَ أَنتَ ٱلرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدٌ ﴿١١٧﴾

عیسا بە پەروەردگاری ووت: من ھیچ شتێکم پێ نەوتون جگە لەوەی کە تۆ فەرمانت پێکردبووم بەووتنی، ئەویش پەرستنی(اللە) بووە بەتاکو تەنھایی کەپەروەردگاری من وپەروەردگاری ئێوەیشە، وە منیش شاھید وچاودێر بووم بەسەریانەوە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کەلەناویاندا بووم، جا کاتێکیش کە ماوەی مانەوەم لەناویاندا کۆتایی ھاتو خۆت بەزیندووی بەرزت کردمەوە بۆ ئاسمان، ئیتر ئەی پەروەردگارم خۆت کاروکردەوەکانیانت تۆمار کردوون وشاھید وچاودێری بوویت بەسەریانەوە، وە تۆیش شاھید وبینەری ھەموو شتێکیت، وە ئەوەی من پێم ووتبن شاراوە ونھێنی نیە لای تۆ، وە ئەوەشی پاش من وتبێتیان ھەر تۆ ئاگاداریت پێی.