×

المائدة

ئایەت 115

تەفسیری موختەسەر

قَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ ۖ فَمَن يَكْفُرْ بَعْدُ مِنكُمْ فَإِنِّىٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابًا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدًا مِّنَ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١١٥﴾

خوای گەورەش وەڵامی داوا ونزاکەی عیسای دایەوە (سەلامی خوای لێ بێت) وپێی فەرموو: من ئەو سفرە وخوانە دادەبەزێنم بۆتان کەداواتان کردبوو، جا ھەر کەسێک دوای ھاتنە خوارەوەی سفرە وخوانەکە بێباوەڕ بوو ئەوا سەرزەنشتی کەس نەکات خۆی نەبێت، وە سزایەکی توند وسەختی وای دەدەم کە سزای ھیچ کەسێکم لەدونیادا بەو شێوەیە نەدابێت، چونکە بەدوو چاوی سەری خۆی بەڵگە ونیشانەکانی بینیوە، وە کوفر وبێباوەڕەیەکەی کوفر وبێباوەڕی ئینکاری وملنەدانە، وە خوای گەورە بەڵێنەکەی خۆی ھێنایەدی وسفرە وخوانەکەی بۆ دابەزاندن.