×

المائدة

ئایەت 1

تەفسیری موختەسەر

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَوْفُوا۟ بِٱلْعُقُودِ ۚ أُحِلَّتْ لَكُم بَهِيمَةُ ٱلْأَنْعَـٰمِ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّى ٱلصَّيْدِ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ ﴿١﴾

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ھەموو ئەو پەیمان وبەڵێنە دڵنیاکەرەوانەی کەلە نێوان ئێوە وخوای دروسترکەرتان ھەیە تەواوی بکەن، وە ئەو پەیمان وبەڵێنانەیش کە لە نێوان ئێوە ودروستکراوەکانی خوادا ھەیە وەفاتان پێوەی ھەبێت و تەواویان بکەن، وە خوای گەورە بەڕەحم ومیھرەبانی خۆی خواردنی گۆشتی ووشتر وگاو مەر وبزنی بۆ حەڵاڵ کردوون، جگە گۆشتی ئەوانە نەبێت کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە بۆتان باس دەکرێت، وە گۆشتی ئەوانەیش نەبێت کە ڕاویان بۆتان حەرامە لەکاتی ئیحرامدا بەحەج یان بەعومرە، مەبەست ڕاوکردنی گۆشتی ئاژەڵی ووشکانیە جگە لەدەریایی، بێگومان خوای گەورە بە گوێرەی حیکمەتی خۆی حوکمی حەڵاڵی یان حەرامی ھەر شتێک بیەوێت دەیدات، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت زۆری لێ بکات یان ڕێگر بێت لێی.