تەفسیری موختەسەر
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ أَنَّىٰ يُصْرَفُونَ ﴿٦٩﴾
- ئەی پێغەمبەر - ئایا نابینیت ئەوانەی کە مشت و مڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالاوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر ڕوون و ئاشکران بەڵام ئەوان بەدرۆیان دەزانن و باوەڕی پێ ناکەن، سەرت سووڕ دەمێنێت لە حاڵیان لەگەڵ ئەو گشت ڕوونییەی ھەق و ڕاستی کەچی پشتی تێدەکەن و ڕووی لێ وەردەچەرخێنن.