×

آل عمران

ئایەت 21

تەفسیری موختەسەر

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَيَقْتُلُونَ ٱلَّذِينَ يَأْمُرُونَ بِٱلْقِسْطِ مِنَ ٱلنَّاسِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٢١﴾

بێگومان ئەوانەی (لە جولەکە وگاورەکان) بێباوەڕ بوون بەو بەڵگە ونیشانانەی کە دابەزیووە بۆ سەریان، وە پێغەمبەرەکانیش بە ناھەق و ستەم ودوژمنکاری دەکوژن، وە ئەوانەش دەکوژن کە فەرمان بە دادگەری دەکەن لە نێو خەڵیکدا، ئەو کەسانەی فەرمان بەچاکە وڕێگری لە خراپەکاری دەکەن، ئەی موحەمەد موژدەی سزای بە سوێ وبە ئازار بەو بێباوەڕە خوین مژە بکوژانە بدە کە خوای گەورە تۆڵەیان لێدەسێنێتەوە.