×

البقرة

ئایەت 65

تەفسیری موختەسەر

وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَـٰسِـِٔينَ ﴿٦٥﴾

بێگومان ئێوە چاک ئاگاداری ھەواڵی پێشینانی خۆتان بوون، کە (خوای گەورە چی پێکردن) پاش ئەوەی خوای گەورە قەدەغەی کرد لەسەریان کە لەڕۆژی شەممەدا ڕاوە ماسی بکەن، کەچی ئەوان ھاتن پێش ڕۆژی شەممە تۆڕەکانیان دادەنا وڕۆژی یەک شەممە ھەڵیان دەگرتەوە، بۆیە خوای گەورە سزای ئەو فڕوفێڵەکەرانەی دا بەوەی کردنی بە مەیمونی قێزەون.