×

البقرة

ئایەت 230

تەفسیری موختەسەر

فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُۥ مِنۢ بَعْدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُۥ ۗ فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يَتَرَاجَعَآ إِن ظَنَّآ أَن يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۗ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿٢٣٠﴾

جا ئەگەر ھاتوو پیاوەکە تەڵاقی سێھەمی ژنەکەشی دا، ئیتر دروست نیە وحەڵاڵ نیە بۆی کە جارێکی تر مارەی بکاتەوە تاوەکو مێرد بە پیاوێکی تر دەکاتەوە بە مێرد کردنێکی ڕاست ودروست کە مەبەستی حەز وئارەزوو بێت لەسەری نەک مەبەست پێی تەنھا حەڵاڵکردنەوە بێت بۆ پیاوی یەکەمی، وە دەبێت لەو مێرد کردنەدا پیاوی دووەم سەرجێی لەگەڵدا بکات، جا ئەگەر بەو شێوەیە بوو وە پیاوی دووەم تەڵاقی دایەوە، یاخود مرد، ئەو کاتە ھیچ گوناە نیە بۆ ژنەکە وپیاوی یەکەم جارێکی تر بە مارەی و گرێبەستێکی نوێوە بگەرێنەوە بۆلای یەکتر، ئەگەر ھاتوو گومانی زۆریان وابوو کە دەتوانن ھەستن بەو ئەرکە شەرعیانەی کە ئاینی ئیسلام بۆی دیاری کردوون، ئەو حوکمە شەرعیانە خوای گەورە ڕوونی کردونەتەوە بۆ ئەو خەڵکانەی کە ئاگاداری حوکم وسنورەکانی خودان، چونکە تەنھا ھەر ئەوان سوودی لێ دەبینن.