×

البقرة

ئایەت 228

تەفسیری موختەسەر

وَٱلْمُطَلَّقَـٰتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَـٰثَةَ قُرُوٓءٍ ۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِىٓ أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِى ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوٓا۟ إِصْلَـٰحًا ۚ وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٢٨﴾

ئەو ئافرەتانەی کە پاش چوونە لایان تەڵاقدران، تا سێ سوڕی مانگانە چاوەڕوان بکەن وخۆیان بگرنەوە وھاوسەرگیری نەکەنەوە، وە دروست نیە بۆ ئەو ئافرەتانە ئەوەی خوای گەورە کۆرپەلە لە مناڵدانیدا دروستی کردوووە بیشارنەوە، ئەگەر ڕاستگۆن لە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی، مێردەکانیان کە تەڵاقیان داون لە پێشترن بۆ دیسان گەڕانەوە بۆلایان لە ماوەی عیددەدا، ئەگەر مەبەستیان ئاشتی ولابردنی ئەو ھۆکارانە بێت کە بوونە ھۆی تەڵاق وجیابوونەوە -دیارە مەبەست لێی ئەو تەڵاقەیە کە مافی گەڕانەوەی تێدایە- ژنان ماف وئەرکی خۆیان ھەیە ھەروەک چۆن پیاوەکانیان ماف وئەرکی خۆیان ھەیە لەو چوار چێوەیەی کە خەڵکی لەسەری ڕاھاتوون لە کۆمەڵگە ئیسلامیەکاندا، زیاد لەمەیش پیاوان پلەیەکیان ھەیە بەسەر ئافرەتانەوە لە لێپرسراویەتی وخەرجی کردنی نەفەقە و مافی تەڵاقدان، خوای گەورە زۆر دەسەڵاتدارە کە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە شەرع وبەڕێوەبردنی کارەکانیدا.