تەفسیری موختەسەر
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٢١٨﴾
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بەخوا وپێغەمبەرەکەی ھێناوە، وە ووڵات ونیشتمانی خۆیان بەجێھێشت وکۆچیان کرد بۆلای خوا وپێغەمبەرەکەی، وە لەگەڵ بێباوەڕاندا جەنگان تاوەکو ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بەرز وبڵند بێت، وە بەتەمای ڕەحمەت ومیھرەبانی ولێخۆش بوونی ئەون بۆیە ھێندە تێدەکۆشن، بێگومان خوای گەورە لێبووردەی گوناھی بەندەکانیەتی و بە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان.