تەفسیری موختەسەر
سَلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ كَمْ ءَاتَيْنَـٰهُم مِّنْ ءَايَةٍۭ بَيِّنَةٍ ۗ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٢١١﴾
ئەی پێغەمبەر لە نەوەکانی ئیسرائیل بپرسە، پرسیارێکی سەرزەنشتانە و پێیان بڵێ: ئایا خوای گەورە چەند جار بەڵگە ونیشانەی بۆ ڕوون کردونەتەوە لەسەر ڕاستگۆی پێغەمبەرەکانی؟ کەچی ئێوە بەدرۆتان زانین و پشتان تێکردن، ھەرکەسێک ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بگۆڕێت بە بێباوەڕی و بەدرۆخستنەوەی پێغەمبەران پاش ئەوەی ناسینی وئاشکرا بوو لایان، ئەوە بێگومان سزای خوای گەورە زۆر توندە بۆ بێباوەڕان وکەسانێک پێغەمبەرانیان بەدۆر زانیوە.