تەفسیری موختەسەر
وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَـٰطِلِ وَتُدْلُوا۟ بِهَآ إِلَى ٱلْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا۟ فَرِيقًا مِّنْ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿١٨٨﴾
ھیچ کەسێک لە ئێوە ماڵوسامانی ئەوانی ترتان بە ڕێگای نا مەشروع لەوی تر نەسێنێت، وەک بەڕێگای دزی و داگیرکردن و فڕوفێڵ کردن، وە مەیشیدەن بە کاربەدەست ودەسەڵاتداران تا بە ناڕەوا ھەندێک لە ماڵوسامانی خەڵکی وەربگرن وبیخۆن، ئێوە دەزانن کە بێگومان خوای گەورە ئەمەی حەرام کردووە، خۆ یەکلای کردنەوە بۆ گوناھو تاوان وئامادە بوون بۆ ئەنجامدانی لەگەڵ ئەوەی زانیاریت ھەبێت کە ئەو کارە حەرامە، بێگومان خراپترە وسزاکەشی گەورەترە.