تەفسیری موختەسەر
أَيَّامًا مَّعْدُودَٰتٍ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُۥ ۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿١٨٤﴾
ئەو ڕۆژووەی کە فەرزکراوە لەسەرتان، ڕۆژوو گرتنی چەند ڕۆژێکی کەمە لە ساڵێکدا، جا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژوو گرتنی بۆ گران و قورس بوو، یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژووەکەی بشکێنێت و نەیگرێت، پاشان دەبێت بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە نەیگرتوون و شکاندونی لە دوای ڕەمەزان بیانگرێتەوە، وە ئەو کەسانەش دەتوانن بەڕۆژوو بن، بەڵام ڕۆژووەکەیان شکاند ئەوا دەبێت فدیە بدەن، ئەویش بریتیە لە پێدانی خواردنی ژەمێک خۆراک بە ھەژارێک بۆ ھەر ڕۆژێک کە نەیگرتوون، وە هەركەسێك لە ژەمی خواردنی یەك هەژار زیاتر بدات یان لەگەڵ رۆژووەكەدا نانی هەژاری دا ئەوا بێگومان چاكترە، وە بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن گەلێک چاکترە لە شکاندن و پێدانی فدیە بە ھەژاران، ئەگەر ئێوە بزانن فەزڵی گەورەی ڕۆژوو چەندێکە، ئەم حوکمە لەسەرەتای فەرز بوونی ڕۆژوو بوو، ھەر کەسێک بیوستایە ڕۆژووی دەگرت، وە ھەر کەسێکیش بیوستایە نەیدەگرت و فدیەی خواردنی دەدا بە ھەژاران، بەڵام دواتر خوای گەورە ڕۆژووی فەرز کرد لەسەر ھەموو کەسێکی باڵغی بە توانا.