×

البقرة

ئایەت 179

تەفسیری موختەسەر

وَلَكُمْ فِى ٱلْقِصَاصِ حَيَوٰةٌ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٧٩﴾

لەو تۆڵە سەندنەوەی کە خوای گەورە بۆی داناون ژیان وگوزەرانی ئێوەی مسۆگەر کردووە، ئەویش بەوەی خوێنتان نەڕێژرێت ودەست درێژیتان لەسەر لاببات، ئەمەش تەنھا کەسانی ژیر وخاوەن بیروھۆش پێی دەزانن، ئەوانەی لە خوا دەترسێن بە گوێڕایەڵێ کردنیان بە شەریعەتەکەی وکارکردن بە فەرمانەکانی.