تەفسیری موختەسەر
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِۦ نَافِلَةً لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴿٧٩﴾
- ئەی پێغەمبەر - لە بەشێکی شەویشدا ھەستەوە و خۆت ماندوو بکە بە شەونوێژ بەسەری بەرە، بۆ ئەوەی شەونوێژەکەت پلە وپایەت زیاتر بەرز بکاتەوە لای خوای گەورە، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بتکاتە تکاکار و شەفاعەتکاری خەڵکی لای خۆی بۆ ڕزگار بوونیان لەو ناڕەحەتی و ناخۆشیەی تێی کەوتوون لەو ڕۆژەدا، ئەمەش ببێت بەگەیشتن بەپلە و پایەی شەفاعەتی بەرز و بڵند کە ئەوەل و ئاخیری خەڵکی ستایشی دەکەن.