تەفسیری موختەسەر
وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ وَحَمَلْنَـٰهُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَرَزَقْنَـٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ وَفَضَّلْنَـٰهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا ﴿٧٠﴾
بێگومان ئێمە ڕێزێکی زۆرمان لە نەوەکانی ئادم ناوە، ژیری و زانیاری و لەش ولاری ڕێک و پێکمان پێ بەخشی ، وە فەرمانمان کرد بەفریشتەکان سوژدە بۆ باوکە گەورەیان ببەن، وە چەندین شتی تریش، وە ھەرچی شتێکیش ھەڵیان دەگرێت و دەیانگوازێتەوە لە گیانلەبەران و ھۆیەکانی گواستنەوە لە وشکانی، وە لە کەشتی و پاپۆڕەکانی ناو دەریاش ھەر ھەموویمان بۆ دەستەمۆ و ڕام کردوون و لەخزمەتی ئەواندان، وە ڕۆزیمان داون لە خواردن وخواردنەوەی پاکوخاوێن و ھاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئافرەتانی داوێن پاک، وە فەزڵ و ڕێزی ئەوانیشمان زۆر داوە بەسەر تەواوی بەدیھێنراوەکانی تردا، بۆیە پێویستە لەسەریان شوکر و سوپاسی ئەو نیعمەت و بەخششانە بکەن خوای گەورە پێی بەخشیوون.