تەفسیری موختەسەر
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾
ئەوانەی ئەوان ھاواریان بۆ دەبەن و لێیان دەپارێنەوە لە فریشتە و ھاوشێوەکانیان، ئەوان خۆیان پێشبڕکێ دەکەن ھێندەی دەتوانن کار و کردەوەی چاک بکەن و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن تاوەکو لەپەروەردگاریان نزیک ببنەوە،وە بە ئومێدی ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورەن، وە دەترسن لەوەی سزایان بدات، چونکە - ئەی پێغەمبەر - بێگومان سزای پەروەردگارت شایانی ئەوەیە بەندەکان لێی بەحەزەر بن و خۆیانی لێ بپارێزن.