×

الإسراء

ئایەت 100

تەفسیری موختەسەر

قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحْمَةِ رَبِّىٓ إِذًا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ ٱلْإِنفَاقِ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ قَتُورًا ﴿١٠٠﴾

- ئەی پێغەمبەر - بەو موشریک و بتپەرستانە بڵێ: ئەگەر خاوەنی خەزێنەکانی ڕەحمەت و بەخشینی خوای گەورە بوونایە کە ھەرگیز نافەوتێت و کۆتایی نایەن، ئەوا لە ترسی ئەوەی نەوەک کۆتایی بێت و ھەژار و نەدار بن ھیچیتان لێ نەدەبەخشی، سروشتی مرۆڤ وایە ئەگەر باوەڕدار نەبێت ڕەزیل و چروکە، چونکە مرۆڤی باوەڕدار بە ئومێد و ڕەجای بەدەستھێنانی پاداشتی خوای گەورە ماڵ و سامانی لە پێناو ئەوەدا دەبەخشێت.