>

محمد صالح بامۆکی — 8

2:49 (بیربکەنەوە) کاتێک کەڕزگارمان کردن لەدەست و پێوەندی فیرعەون کەسزای سەختیان پێ ئەچەشتن کوڕەکانتانیان سەر دەبڕین وە کچەکانتانیان دەھێشتنەوە (بۆ کارەکەری) وە لەمەتاندا (لەم سزا سەختەی بەسەرتاندا درا) تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەپەروەردگارتانەوە بۆتان

2:50 (بیربکەنەوە) کاتێک کە دەریامان بۆ لەت کردن و ڕزگارمان کردن وە دەست وپێوەندی فیرعەونمان خنکاند و نوقمی (دەریامان) کردن لەکاتێکدا ئێوە تەماشاتان دەکردن

2:51 (بیربکەنەوە) کاتێک کەبەڵێنی چل شەومان دا بەمووسا لەدوای ئەو (ڕۆشتنی مووسا بۆ کێوی گور) گوێرەکەکەتان کرد بە (خوای خۆتان وپەرستتان) لەکاتێکدا ئێوە ستەمکار بوون

2:52 ئەمجا دوای ئەو (گوێرەکە پەرستیەتان) لێتان خۆش بووین تاسوپاسی (خوا) بکەن

2:53 بیربکەنەوە کاتێک تەورات وجیاکەرەوە (لە نێوان دروست ونادروست) مان دا بەمووسابۆ ئەوەی ڕێنمونیی پێ بکەن

2:54 بیربکەنەوە کاتێک کە مووسا بەگەلەکەی وت ئەی گەلەکەم بەڕاستی ئێوە ستەمتان کرد لەخۆتان بەگوێرەکە پەرستیەکەتان کەواتە بگەڕێنەوە بەپەشیمانی بۆ لای بەدی ھێنەرتان و خۆتان بکوژن (بێ تاوانتان تاوان بارتان بکوژێت) ئەمەتان باشترە بۆخۆتان لای بەدی ھێنەرتان ئەمجا (خواش) پەشیمانیەکەی لێ گیرا کرد بەڕاستی ھەر خوایە گیراکەری پەشیمانی و میھرەبانە

2:55 (بیربکەنەوە) کاتێ ووتتان ئەی مووسا بڕوات پێ ناھێنین تاخوانەبینین بەئاشکرا لەپڕ ھەورە تریشقەیەک لێ ی دان لەکاتێکدا ئێوە تەماشاتان دەکرد

2:56 لەپاشان زیندوومان کردنەوە لەدوای مردنتان بۆئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن

2:57 وەبەھەور سێبەرمان کرد بەسەرتانەوە، وە گەزۆ و باڵندەی شێلاقەمان بەسەردا ڕشتن وبۆمان ناردن (وە پێمان ووتن) بخۆن لەو خواردنە پاکانەی کەکردمان بەڕۆزیتان (ئەوانەی ناسوپاسی یان کرد) ستەمیان لە ئێمە نەکرد بەڵکو ستەمیان لە خۆیان کرد