>

محمد صالح بامۆکی — 76

3:195 ئەمجا پەروەردگاریان وەڵامی (نزاکانی) دانەوە (فەرمووی) بێگومان من زایەی ناکەم کردەوەی (ھیچ) خاوەن کردەوەیەک لە ئێوە لە نێر یان مێ ھەندێکتان لە ھەندێکی ترتان بوون جا ئەوانەی کە کۆچیان کرد و دەرکران لە جێ و شوێنی خۆیان و ئەشکەنجەو ئازار دران لە ڕێ ی مندا و جەنگیان کرد و کوژران سوێند بەخوا دەیسڕمەوە لێیان خراپەکانیان وە بێگومان دەیان خەمە بەھەشتانێکەوە کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا ئەمە پاداشت دانەوەیەکە لە لای خواوە, وە لای خوایە جوانترین (چاکترین) پاداشت

3:196 لە خشتەت نەبات (فریوت نەدا) ھات و چۆی ئەوانەی بێ بڕوان (بەخۆشی و ئاسوودەییەوە) لە ووڵاتدا

3:197 ئەو ئاسوودەییەی ئەوان خۆشیەکی کەمە پاشان جێ و شوێنیان دۆزەخە ئای چ شوێنێکی خراپ و بەدە

3:198 بەڵام ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسن بۆیان ھەیە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تیایدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی ئامادە کراوە لە لایەن خواوە, وە ئەوەی کە لای خوایە چاکترە بۆ چاکەکاران

3:199 بێگومان لەناو نامە دارەکاندا ھەیە کەسانێک کە بڕوا دەھێنن بەخوا و بەو نامەیەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئێوە (مەبەست پێ قورئانە) وە بەو نامەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ خۆیان مل کەچن بۆ خوا بەڵگەکانی خوا نافرۆشن بە نرخێکی کەم ئەو نامە دارانە بۆیان ھەیە پاداشتی خۆیان لە لای پەروەردگاریانەوە بێگومان خوا لێپرسینەوە وموحاسەبەکردنی خێرایە

3:200 ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە خۆ گربن و (لە خۆگری دوژمن) خۆگرتر بن و لە سەنگەردا ئێشک بگرن و لە خوا بترسن بۆ ئەوەی ڕزگار ببن