>

محمد صالح بامۆکی — 74

3:181 بەڕاستی خوا بیستی ووتەی ئەو(جولەکانەی) کە ووتیان بێگومان خوا ھەژارە و ئێمە دەوڵەمەندین (چونکە داوای قەرزمان لێ دەکات مەبەستیان لە ئایەتی - ومن یقرچ اللە قرچاً حسناً- یە) ئەوەی کە ووتیان دەینوسین (وە دەینووسین) کوشتنی ئەوانە بۆ پێغەمبەرەکان بە ناڕەوا وە (پێیان) دەڵێن بچەژن سزای ئاگری سووتێنەر

3:182 ئەو (سزا سەختە) بەھۆی کردەوەی (خراپی خۆتانەوەیە) کە پێشتان خستووە بێگومان خوا ھیچ جۆرە ستەمێک ناکات لە بەندەکان

3:183 ئەو (جولەکانەی) کە ووتیان بەڕاستی خوا پەیمانی داوە بە ئێمە کە بڕوا نەھێنین بەھیچ نێرراوێک ھەتا قوربانی و خێرێکمان بۆ نەھێنێت کە ئاگر (بێتە خوارەوەو) بیسوتێنێت بڵێ بێگومان ھاتن بۆلاتان چەند پێغەمبەرێک لە پێش منەوە بە بەڵگە ڕوونەکانەوە و بە ئەو (موعجیزەیەی) کە ووتتان دەی بۆچی ئەو (پێغەمبەرانەتان)کوشت ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

3:184 جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردی ئەوە بێگومان بڕوا نەکراوە (پێغەمبەرانی پێش تۆش بەدرۆزانران) بە پێغەمبەرانی لەپێش تۆوە ھێناویانە بەڵگە ڕوونەکان و نامەی ئاسمانی (نامەی پەند و تەمێکار) و نامەی ڕوون کەرەوە

3:185 ھەموو (خاوەن) گیانێک مردن دەچێژێت وە بەڕاستی بەتەواوی پێتان دەدرێت پاداشتەکانتان لە ڕۆژی دواییدا (ھەستانەوەدا) ئەمجا ھەرکەس دووربخرێتەوە لە ئاگری دۆزەخ و بخرێتە بەھەشتەوە ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە سەرکەوتووە ژیانی دونیاش ھیچ شتێک نیە جگە لە چەند سات و ئارەزوویەکی فریودەر نەبێت

3:186 سوێند بێت بێگومان تاقی دەکرێنەوە لە سامان و دارایی و گیانی خۆتاندا سوێند بێت بێگومان دەیبیستن لەوانەی کە نامەیان پێدراوە لە پێش ئێوە, وە لەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا داناوە (ئازار و) قسەی ناخۆشی زۆر جا ئـەگـەر ئێوە ئارام بگرن و پارێزکاربن ئەوە بێگومان لە کارە بەھێز و گەورەکانە (لەو کارانەیە لێبڕانی دەوێت)