محمد صالح بامۆکی — 596
92:10 ئەوە بێگومان ڕێی سەختی بۆ ئاسان دەکەین.
92:11 وە سەروەت وسامانەکەی قازانجی پێ ناگەیەنێت کاتێك کە تیا دەچێت
92:12 بەڕاستی لەسەر ئێمەیە ڕێنموونی
92:13 وە ھەردوو جیھان ھی ئێمەیە
92:14 من ئێوەم ترساند بە ئاگرێکی بڵێسەدار( کە دۆزەخە)
92:15 کەس ناچێتە ناو دۆزەخەوە خراپترین کەس نەبێت
92:16 ئەو کەسەی کە بڕوای نەبێت وپشتی ھەڵکردبێت (لە ئاینی ڕاست)
92:17 وە لێی دوور دەخرێتەوە (لەو ئاگرە) پارێزکارترین کەس
92:18 ئەوەی ماڵی خۆی دەبەخشێت تا (دڵ ودەرونی) پاك ببێتەوە
92:19 لە کاتێکدا کەس چاکەیەکی وای بەسەریەوە نیە کەپاداشت بدرێتەوە
92:20 تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بەرز وبڵندە
92:21 سوێند بەخوا(ئەو کەسەی وابێت) لەمەولا ڕازی دەبێت (بە پاداشتی دوا ڕۆژ)
93:1 سوێند بە چێشتەنگاو
93:2 وە سوێند بەشەو کاتێك کە ئارام دەگرێت (بزرنگێتەوە)
93:3 پەروەردگارت وازی لێ نەھێناویت ولێت دڵگیر نەبووە ( ئەی موحوممەد ﷺ)
93:4 وە(پاداشتی) دوا ڕۆژ بۆتۆ چاکترە لە دونیا
93:5 سوێند بەخوا لەمەولا پەروەردگارت ئەوەندەت پێ دەبەخشێت کە ڕازی ببیت
93:6 ئایا تۆی نەبینی بەھەتیووی وحەواندیتیەوە
93:7 وە تۆی نەبینی بەسەر لێ شێواوی وڕێنمونی کردییت
93:8 وە ئایا تۆی نەبینی بەھەژاری ودەوڵەمەندی کردیت
93:9 کەواتە (تۆش) ھەتیوو مەچەوسێنەرەوە
93:10 وە ھەڵمەشاخێ بە پرسیارکەر (ھەژارو سواڵکەر) دا
93:11 وە نیعمەت وبەخششی پەروەردگارت دەربخە (بەیارمەتیدانی ھەژاران)
94:1 ئایا سنگمان بۆ ئاسوودە وگوشاد نەکردییت
94:2 وە دامان گرت لێت ئەو بارە گرانەی