محمد صالح بامۆکی — 577
74:48 ئیتر تکای تکاکاران ھیچ قازانجێکیان پێ ناگەیەنێت
74:49 ئەوە چیانە ڕوو وەردەگێڕن لە ئامۆژگاری قورئان
74:50 ئەڵێی کەرە کێوی سڵ کەرن
74:51 لە شێر، (یان لەدەست کۆمەڵی تیر ھاوێژ) ھەڵھاتوون
74:52 بەڵکو ھەموو یەکێك لەوان ئەیەوێت چەندەھا نامەی کراوەی بۆ بنێردرێ(لە خواوە کە بڕوا بە موحەممەد ﷺ بهێنێت)
74:53 با چاوەڕوانی ئەوە نەبن بەڵکو ھەر ناترسن لە ڕۆژی دوایی
74:54 با پەشیمان بنەوە بە ڕاستی قورئان پەند وئامۆژگاریە
74:55 ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت با پەندی لێ وەربگرێت
74:56 ئامۆژگاری قورئان وەرناگرن مەگەر خوا بیەوێت، خوا شیاوی لێ ترسانە، وە شیاوی لێ خۆشبوونە
75:1 سوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت
75:2 وە سوێند دەخۆم بە نەفسی لۆمەکەر (لەسەر خراپە)
75:3 ئایا مرۆڤ وا دەزانێت کە ئێسقانە (ڕزیوەکانی) کۆ ناکەینەوە
75:4 بەڵێ: بە تواناین لە سەر ڕێك خستنەوەی (نەقشی) سەر پەنجەکانی
75:5 بەڵکو ئینسان دەیەوێت تا لە ژیان دایە ھەر تاوان وخراپە بکات
75:6 دەپرسێ: کەی ڕۆژی دوایی دێت ؟
75:7 کاتێ: کە چاو ئەبڵەق بوو ؟
75:8 وە مانگ گیرا وتاریك بوو
75:9 وە ڕۆژ ومانگ کۆ کرانەوە
75:10 ئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: لە کوێوە ھەڵبێین لە (سزای خوا)
75:11 نەخێر ھیچ پەناگەیەك نیە
75:12 لەو ڕۆژەدا ئارامگا ھەر لای پەروەردگاری تۆیە
75:13 لەو ڕۆژەدا ئادەمیی ھەواڵی پێدەدرێت لەوەی کە پێشی خستووە ودوای خستووە (لە چاکە وخراپە)
75:14 بەڵکو ئادەمی ئاگادارە بەحاڵی خۆی
75:15 با بڕوبیانووی زۆریش بھێنێتەوە
75:16 زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی تیدا بکەیت
75:17 بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی
75:18 ئەمجا کاتێ کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە
75:19 لە پاشان دڵنیابە ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە