محمد صالح بامۆکی — 533
55:42 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:43 ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەتاوانباران بەدرۆیان دەزانی
55:44 ھاتوچۆ ئەکەن لەنێوان ئەو (دۆزەخە) وئاوی زۆر گەرمدا
55:45 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:46 وە بۆ ئەو کەسەی لەوەستانی بەردەم پەروەردگاری بترسێت ھەیە دوو باخی (خۆش)
55:47 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:48 (دوو باخەکە) خاوەنی میوە ودرەختی زۆرن
55:49 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:50 تێیاندا ھەیە دوو ڕووبار وکانیاووی ڕەوان
55:51 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:52 ھەیە لە ناویاندا لەھەر میوەیەك دوو جۆر
55:53 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:54 پاڵیان داوەتەوە لەسەر جۆرە فەرشێك کە بەرەکانیان لەئاوریشمی ئەستورە وە میوە لێ کردنەوەی ئەو دوو باخە نزیکە دەستە
55:55 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:56 لەو باخانەدا ھەن حۆریانێك کەتەنھا چاویان بڕیوەتە مێردەکانیان پێش ئەوان دەستی ئادەمی وجنۆکەیان لێ نەکەوتووە
55:57 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:58 ئەو (حۆریانە) وەك یاقووت ومەرجان وان
55:59 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:60 ئایا پاداشتی چاکە ھەر چاکە نیە؟
55:61 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:62 وە بێجگە لەو دوو باخەی (کەباسکران) دوو باخی تر ھەن
55:63 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:64 دوو باخی ئەوەندە سەوزن (لەسەوزیدا ڕەش دەنوێنن)
55:65 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:66 لەو دوو (باخە)دا دوو کانی ھەڵقوڵاویان تێدایە
55:67 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
55:68 لەو دوو (باخەدا لەھەموو جۆرە) میوە ودارخورماو ھەنارێکیان تێدایە
55:69 جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟